سێ وڵاتی ئەوروپی لە شوێنەوارەکانی دهۆک دەکۆڵنەوە
964+
پێشەوا محەمەد
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار چوار گرێبەستی لەگەڵ سێ زانکۆی وڵاتانی ئەڵمانیا، ئیتاڵیا و پۆڵەندا واژۆ کردووە و لە چوار شوێنەواری دهۆک کاری کنە و پشکنین دەکەن.
گرێبەستەکان ئەمڕۆ یەکشەممە 27.8.2023 واژۆ کراون.
ئەو شوێنانەی کاری تێدا دەکەن بریتین لە؛ شوێنەواری گرێ گومل جهێ خەنەس و روپیڤا لە قەزای شێخان. گرێ باستکێ لە قەزای سێمێل. باژێرە ژێرێ لە ئاکرێ.
بێکەس بریفکانی، بەڕێوەبەری شوێنەواری دهۆک بە 964ـی راگەیاند، ئەو گرێبەستانە گرنگی زۆریان هەیە بۆ زیاتر ئاشکراکردنی شوێنەوارەکان و مێژووەکەیان و دۆزینەوەی سەرەداوی نوێ.
وتیشی، “بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری دهۆک لەگەڵ تیمی ئەو زانکۆیانەدا دەبێت و سوود لە ئەزموونی کار و پشکنینەکانیان دەبینێت”.
لە پارێزگای دهۆک تا ئێستا دوو هەزار و 221 ناوچەی شوێنەوار تۆمار کراون.