دەستگیرکرا

بە ناوی هاوسەرگیریکردنەوە 8 هەزار دۆلاری لە کچێک وەرگرت

 964+

توانا نەقی

لەسەر سکاڵای کچێک بە تۆمەتی فریودانی، تۆمەتبارێک لەلایەن بنکەی پۆلیسی راپەڕینەوە بە بڕێک پارە و ئاڵتونەوە دەستگیرکرا.

پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی ئەو کچە سکاڵای تۆمار کردووە کە لەلایەن کەسێکەوە فریودراوە و بەڵێنی هاوسەرگیریکردنی پێداوە پارە و ئاڵتونی لێ وەرگرتووە کەسەکەیان دەستگیرکردووە.

کەسەکە بڕی هەشت هەزار دۆلار و بڕێک ئاڵتونی لەو کچە وەرگرتووە بە هەژماری ساختە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بە بیانووی هاوسەرگیری.

پۆلیس دەڵێت: توانییان شوێنی تۆمەتبار ئاشکرا بکەن و لە کاتی دەستگیرکردنیشیدا دەستیان گرتووە بەسەر بڕێک پارەدا کە پێی بووە.

ئێستا تۆمەتبار (‌ه، ا، ح) لە دایکبووی 1985 بە بڕیاری دادوەر و بە مادەی 2ـی خراپ بەکار‌هێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن راگیرەوە و دانی ناوە بە تاوانەکەیدا.