سبەینێیە و هەندێک شتیشی پێویستە

چەکی پارەی گەنمی جوتیاران لە گەرمیان دابەش دەکرێت

شۆڕش قادری

سبەینێ چەکی بانکیی جوتیاران لە سایلۆی گەرمیان دابەش دەکرێت.

سایلۆی گەرمیان لە ئاگادارییەکدا داوا لە جوتیارانی دەڤەرەکە دەکات، ئەوانەی گەنمـیان رادەستی سایلۆکە کردووە، کە ژمارەی بیتاقەکانیان (745) تاکوو ( 1014)ـیە، سبەی یەکشەممە 6.9.2026 سەردانی سایلۆی گەرمیان بکەن بەمەبەستى وەرگرتنى چەکی شایستە داراییەکانیان.

دەبێت ئەو کەسەی گەنمەکەی بەناوەوە رادەست کراوە، خۆی ئامادە بێت یان وەکالەتی دادنوسی بۆ کەسی ئامادەبوو کردبێتەوە، بە هیچ شێوەیەک چەکی کەس نادرێ بە کەسێکی تر.

جگە لەوەش، پێویستە کەسی ئامادەبوو کارتی نیشتمانی پێ بێت.