دیمەنی پاشماوەی سووتاوی کەلوپەلی ماڵەکەی سەرکارێزان.وێنە.964
ماڵی هاوڵاتیەک لە گەڕەکی سەرکارێزی هەولێر سووتا
964+
شیراز عەبدوڵا – هەولێر
ئاگر لە ماڵی هاوڵاتیەک لە گەڕەکی سەرکارێزی هەولێر کەوتەوە، بەهۆیەوە زیانی مادی زۆر بەر ماڵەکەی کەوتووە
ئەمیر ئەرسەلان خاوەنی ماڵەکە بە 964ـی وت، ئاگرەکە نزیکەی کاتژمێرێکی خایاندووە، هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکەشی بۆ شۆرتی کارەبا گەڕاندەوە
وتیشی، لەگەڵ دراوسێ و خزمەکانیان هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەیانداوە، بەڵام کۆنتڕۆڵنەکراوە، دواتر تیمەکانی بەرگری شارستانی گەشتوونەتە شوێنی ئاگرەکە و بە 10 خولەک کوژاندویانەتەوە
لە نهۆمی سەرەوەی خانووی ماڵەکە نەوت هەبووە بۆیە ئاگرەکە زیاترتەشەنەی سەندووە، زۆربەی پێداویستی و کەلوپەلی ناوماڵەکە لە هەردوو نهۆمی خانووەکە سووتاون.
پێداچوونەوە: توانا نەقی