نرخی نەوت - گرافیک: 964+
تا دێت نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە
+964
ئەحمەد عەبدوڵا
ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بۆرسەی جیهانی بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت 85 دۆلاری تێپەڕاند.
لە کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت 85 دۆلار و 25 سەنتە، لە کاتێکدا دوێنێ نرخەکەی 84 دۆلار و 82 سەنت بوو.
نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تێکساسیش بە 81 دۆلار و 11 سەنتە.
راپۆرتەکانی بواری وزە، هۆکاری بەرزیی نرخی نەوت بۆ خاوبوونەوەی چالاکی بەرهەمهێنان لە ئەمریکا دەگەڕێننەوە.
لەوه‌ته‌ی سه‌ره‌تای حوزەیرانی ئەمساڵه‌وه ئه‌ندامانی رێکخراوی ئۆپێک رێککەوتوون لەسەر کەمکردنەوەی هەناردەی نەوت بۆ بازاڕەکانی جیهان، ئه‌مه‌ش وایكرد نرخی نه‌وت دانه‌به‌زێت و له ئاستێكی گونجاو‌دا مامه‌ڵه‌ی پێوه‌بكرێت.
پسپۆڕانی بازاڕی نه‌وتی جیهانی، پێیان وایه له ساڵانی نزیكی داهاتوودا خواستی جیهان له‌سه‌ر به‌رهه‌می نه‌وت زیاد دەكات بۆ سه‌رووی 20%.