ساڵنامەی وەرزی خوێندن بۆ ساڵی 2023-2024. وێنە: 964
تەواوی ساڵنامەی خوێندن بڵاوکرایەوە
فەرمان سادق
ساڵنامەی پەروەردەیی بۆ ساڵی خوێندنی 2023-2024 ئاشکرا کرا، بەپێی ساڵنامەکەش بێت دەستپێکی خوێندن لە 13.9.2023 دەستپێ دەکات.
ئەمە یەکەم ساڵە خویندن لە هەفتەیەکدا پێنج رۆژ بێت، ئەمەش دوای بڕیاری وەزارەتی پەروەردە دێت کە رۆژانی شەممە کرا بە پشوو.
بەپێی ساڵنامەکە بێت، وەرزی یەکەمی خوێندنی ساڵی 2023-2024، لە 17 هەفتە پێکدێت، هەفتەی یەکەمی لە 13.9.2023 دەستپێدەکات و هەفتەی 17ـەیەم کە تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزە، لە 3-15.1.203 کۆتایی دێت، واتە رۆژانی تاقیکردنەوەکانیش بە رۆژانی خوێندن هەژمار کراوە.
وەرزی دووەمی خوێندن، لە 21.1.2024 دەستپێدەکات، بە هەمان شێوەی وەرزی دووەم لە 17 هەفتە پێکدێت و کۆتا هەفتەی لە 21.5.2024 کۆتایی دێت.
مامۆستا نورەدین عوسمان، بەڕێوەبەری گشتی ئەزموونەکان پشتراستی ساڵنامەکەی بۆ 964 کرد، رایگەیاند بەپێی ساڵنامەکە هەفتەی یەکەم ئامادەکاری دەکرێت و هەفتەی دووەم خوێندن دەستپێدەکات.