چاکسازی ژنان و منداڵانی هەولێر هۆڵی راهێنانی بۆ کرایەوە
964+
پێشەوا محەمەد
هۆڵی خولەكانی راهێنانی كارمەندانی چاكسازی ژنان و منداڵان لە هەولێر کرایەوە و بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی دەڵێت، هۆڵەکە بۆ پێگەیاندنی کادیر سوودی زۆری هەیە.
ئەو هۆڵە لە لایەن رێکخراوی UNODCـی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکانەوە دروست کراوە، کە رێکخراوێکی تایبەتە بە هۆشیاری مادە هۆشبەرەکان و هۆشیارکردنەوەی مەترسییەکانی لە سەرتاسەری جیهان.
“ئەو هۆڵە بۆ سیمینار و کردنەوەی خول بۆ پێگەیاندنی کادیر رۆڵی گەورە دەبینێت”، ئەوە قسەی ئیحسان عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتی چاکسازییەکانی هەرێمە بۆ 964.
وتیشی، “ئەو رێکخراوە پێشتر هاوکاری کردووین و پیشمان وتوون کە لەگەڵمان بەردەوام بن”.