لە دیداری گەشتیاری باتیفا بەرهەمە خۆماڵییەکانی دەڤەرەکە نمایشکران
964+
شڤان عەبدوڵا
بە بۆنەی یەکەمین دیداری گەشتیاری لە قەزای باتیفای سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، پێشانگایەکی خستنەڕووی بەروبوومە خۆماڵییەکانی ناوچەکە و کەرەستەی دەستی ناوچەکە خرایەڕوو.
لەژێر 20 کەپری پێشانگاکەدا، بەرهەمی ماست و پەنیر و ژاژی، هەنگوین، فستق، بەرهەمی میوەی ناوچەکە، تەحین و کاری دەستی ناوچەی باتیفا خرایەڕوو.
پێشانگاکە پێش کردنەوەی دیداری گەشتیاری کرایەوە و بڕیارە کەمێکی تر دیدارەکە دەستپێ بکات کە 60 کۆمپانیای گەشتیاری تێیدا بەشدارن.