مەرجەکانیش راگەیەندراون
تەندروستی گەرمیان پشکنینی چاو بۆ قوتابیانی قۆناغی 12 پێش دەخات
964+
پێشەوا محەمەد
بەڕێوبەرایەتی تەندروستی گەرمیان پشکنینی چاو بۆ قوتابیانی دەرچووی قۆناغی 12 پێش دەخات و قوتابیان دەتوانن لە سبەینێوە پشکنینەکە بکەن.
پشکنینی چاو یەکێک لە مەرجەکانی قوتابییە بۆ وەرگرتنی لە زانکۆ و پەیمانگاکان.
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی گەرمیان ئەمڕۆ یەکشەممە 20.8.2023 لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، لە سبەینێ دووشەممە 21.8.2023 قوتابیان دەتوانن سەردانیان بکەن و پشکنینی چاویان بکەن.
بەڕێوەبەرایەتییەکە مەرجەکانی پشکنینی چاوی بڵاوکردووەتەوە، “نووسراوێک لە قوتابخانەکەی، یان ئەو زانکۆیەی حکومی و ئەهلییەی لێی وەرگیراوە بهێنێت. دەبێت نووسراوەکە ناوی چواری قوتابی و مۆر و واژۆی پێوە بێت. یەک جار پشکنینەکە بۆ قوتابی دەکرێت و دووبارە ناکرێتەوە. ئەو قوتابیانەی چاویان لاوازە دەبێت چاویلکەیان پێبێت ئەگینا پشکنینیان بۆ ناکرێت”.