735 فەردە ئاردی ئەسپێ لێدراو لە سەرچاوەوە گەڕێندرایەوە سلێمانی – قایمقامیەتی رانیە
دوای پشکنین ئاردەکە رەوانە سلێمانی کرایەوە
735 فەردە ئاردی ئەسپێ لێدراو وەک بەشە بایعی بۆ سەروچاوە نێردراوە
شۆڕش قادری
لە سلێمانییەوە 735 فەردە ئاردی ئەسپێ لێدراو رەوانەی وەکیلەکانی خۆراکی سەروچاوە کرا، پێیانزانی و ئاردەکەیان گەڕاندەوە، قەرارە ئاردێکی خاوین و سپی و جوانیان بۆ بنێردرێتەوە.
قایمقامیەتی قەزای رانیە چەند وێنەیەکی ئاردەکەی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی، “دوای ئاگادارکردنەوەی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەت تایبەت بەبریکارەکانی ئارد و خۆراک و بەشی ئابووری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین، لە هاتنی ئاردی ئەسپێ لێدراو لە سەروچاوە، دەستبەجێ لیژنەکە سەردانی شەش بریکاری ئاردی کرد لە سەروچاوە و دەرکەوت ئاردەکە ئەسپێ لێیداوە و شیاوی کردن بەنان و خواردن نییە”.
دوای ئەو رووداوە راستەخۆ قسە لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار کراوە و ئەمڕۆ چوارشەممە 8.7.2026 بڕی 735 فەردە ئارد گەڕێندراوەتەوە بۆ کۆگاکانی ئارد لە شاری سلێمانی.
بڕیارە رۆژی شەممەی داهاتوو هەمان بڕ لە جۆری باش بگەیەندرێتەوە بۆ بریکارەکانی ئارد لە سەروچاوە و دەست بە دابەشکردنی بکرێت.