چی روویدا؟
هەڕەشەکانی ترەمپ بوون بە راست و هێرشیان کرد ئێرانیش وەڵامی دایەوە
توانا نەقی
لە دوێنێوە هەڕەشەکانی ترەمپ دنیای هێناوەتەوە سەر ئەو رایەیی کە شەڕ دروست دەبێتەوە شەوی رابردووش ئەمریکا هێرشی کرد و ئێران وەڵامی دایەوە بە خێرایی چیی روویداوە پێتان دەڵێین.
-دوای هەڕەشەکانی ترەمپ و جێگرەکەی، درەنگانی شەوی رابردوو هێرش کرایەسەر بوشەهر و بەندەرعەباس و چابەهار و چەند بەندەرێکی دیکەی ئێران، میدیای ئەو وڵاتەش دەڵێت، تا ئێستا زیانەکانی ئەو هێرشانە بە وردی نەزانراوە بەڵام وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر سەلامەتە و زیانی پێنەگەیشتووە.
– ترەمپ سەبارەت بە هێرشەکان بۆ سەر ئێران: ئەمە وەڵامێک بوو بۆ بۆردومانەکانی دوێنێی کەشتییەکان لەلایەن ئێرانەوە، ئەگەر دووبارە ببێتەوە، دۆخەکە زۆر لەمە خراپتر دەبێت
– بۆردومانەکانی درەنگانی شەوی رابردووی ناوچەی چابەهاری ئێران گەروە بوون و بەهۆیەوە کارەبای بەشێکی ناوچەکە کوژایەوە.
– میدیای ئێران؛ تەقینەوەیەک لە فڕۆکەخانەی شاری ئێرانشەهر لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان لە باشووری رۆژهەڵاتی وڵاتەکە روویدا.
– میدیای فەرمی ئێران لە زاری بەرپرسێکی پارێزگای بوشەهرەوە: ئەمریکا بە دوو موشەک هێرشی کردووەتە سەر بنکەیەکی سەربازی لە باشووری شاری بوشەهر.
– سوپای پاسداران: لەوەڵامی هێرشەکانی ئەمریکا دامەزراوە و ژێرخانە گرنگەکانی ئەمریکایان لە ناوچەکە و بەتایبەت لە کوەیت و بەحرەین بە موشەک و درۆن کردووتەوە ئامانج.
– ئەکسیۆس: هێرشەکانی سەر ئێران لە هێرشەکانی دوێنێ فراوانترن، ئەمریکا راداری سوپای پاسداران و جێگەی هەڵدانی مووشەک و سیستەمەکانی بەرگری بەئامانج گرتووە.
– سێنتکۆم: شەپۆلێکی دیکەی هێرشەکانمان بۆ سەر ئێران تەواو کرد لە تۆڵەی هێرشی ئێران بۆسەر کەشتی بێتاوان لە گەرووی هورمز.
– سوپای ئەمریکا: هێزەکانیان نزیکەی 90 ئامانجی سەربازییان لە ئێران پێکاوە و ئامادەن بۆ هەر بڕیارێک کە لەلایەن فەراندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان دەردەکرێت.
محەمەد باقر قالیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران: کاتی ملهوڕی و باج وەرگرتن کۆتایی هاتووە و بەو شێوەیە ناگەن بە هیچ شوێنێک، ئێمەیش ئەهلی پاشەکشێ و لێخۆشبوون نیین.
– لە دوێنێوە بەهۆی هێرشەکانی ئەمریکا و ئەگەری دروستبوونەوەی شەڕی تەواوەتی نرخی نەوت زیاتر لە 5 دۆلارای چووتەوە سەر و زۆری نەماوە بەرمیلی بگاتە 80 دۆلار.
هەر ئەمریکاو ئێران نییە هەواڵەکان لە ناوخۆش کۆمەڵە هەواڵێک هەیە بیزانن
– لە سلێمانییەوە 735 فەردە ئاردی ئەسپێ لێدراو رەوانەی وەکیلەکانی خۆراکی سەروچاوە کرا، پێیانزانی و ئاردەکەیان گەڕاندەوە، قەرارە ئاردێکی خاوین و سپی و جوانیان بۆ بنێردرێتەوە.
– پاپا لیۆی چواردەهەم، پاپای ڤاتیکان و رێبەری کاسۆلیکەکانی جیهان، بۆ یەکەمجار پەیامێکی ڤیدیۆیی تایبەتی ئاڕاستەی ئەو گەنجانە کرد کە لە “دیداری عەنکاوە” لە هەولێر بەشدارن.
– لە دەروازە کۆڕنیشی سلێمانی، دوو میوانی ناودار و کەم وێنەی کورد پەردە لەسەر پەیکەرەکانیان لابرا، ئەوانیش هەردوو شاعیری ناودار، نالی مەزن و شێرکۆ بێکەس بوون.
– لە هەڵەبجە فیشەک لەدەستی منداڵێک دەرچوو خۆی کۆڵەوار کردووە و بە زووی لەلایەن نەخۆشصانەوە نەشتەرگەری بۆ کراوە.