برینی منداڵەکە - وێنە: نەخۆشخانەی بەرکەوتووان
پزیشکە ئازاکان نەشتەرگەرییان بۆ کردووە
منداڵێک فیشەکی لەدەست دەرچوو خۆی کۆڵەوار کرد
ئەحمەد مستەفا
بەهۆی دەرچوونی فیشەک لە دەستی منداڵێک بە سەختی بریندار دەبێ، نەخۆشخانەی بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی لە هەڵەبجە لە بڵاوکراوەیەکی دەڵێ، تیمەکانیان هەرزوو نەشتەرگەرییان بۆ کردووە.
رووداوەکە، ئەمرۆ چوارشەممە 8.7.2026 روویداوە، نەخۆشخانەکە لە نزیک ناحیەی بیارەیە لە هەڵەبجە، بەڵام ئاماژە بەوە نەکراوە، رووداوە لە کام ناوچەی هەڵەبجە بووە.
نەخۆشخانەکە لە بڵاوکراوەیەکدا باسی لەوەکردووە، دوای ئەوەی منداڵێکی تەمەن چوار ساڵ فیشەک لە دەستی دەردەچێت و بەرخۆی دەکەوێت بە سەختی بەشی روومەت و خوارەوەی گوێی بریندار بووە.
لە دوای داخڵکردنی لە نەخۆشخانەی چارەسەری بەرکەوتوانی چەکی کیمیایی لە هەڵەبجە، نەشتەرگەری بەپەلەی بۆ کراوە و توانراوە روومەت و بەشی خوارەوەی گوێی بدورێتەوە.
ئەوەش لەلایەن، دکتۆر ئاسۆ خەسرۆ، پزیشکی پسپۆری نەشتەرگەری قورگ و لوت و گوێ و دکتۆر حەسەن بەرزنجی، پزیشکی پسپۆری جوانکاری و دکتۆر مەعاز، پزیشکی پسپۆری بێهۆشکار و ستافەکەیان نەشتەرگەری بۆ کراوە.
بە گوێرەی بڵاوکراوەی نەخۆشخانەکە، نەشتەرگەرییەکە سەرکەوتوو بووە، منداڵەکە بە سەلامەتی گەرێنراوەتەوە ماڵەوە و ئەوانیش سوپاسی تیمە پزیشکی و ستافەکەیان دەکات.