نرخی نەوت روو لە هەڵکشانە
شەڕ بەرزتری دەکاتەوە
نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە
توانا نەقی
نەوت تا دەهات نرخەکەی نزم دەبوویەوە بەڵام لە دوێنێ دوای هەڕەشەکانی ترەمپ و ئەم هێڕشانەی کە بۆ سەر ئێران دەستی پێکردووەتەوە نرخی نەوت بەرزبووەتەوە و لە بن 80 دۆلارە.
بۆ ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 78 دۆلار و 99 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەوەش بە رێژەی 0.97٪ لە چاو دوێنێ ئێوارە بەرزیت بووەتەوە.
هەرچی نەوتی خاوی تەکساسیشە بە 74 دۆلار و 46 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و ئەویش بە رێژەی 0.94٪ بەرزتر بووەتەوە.
ئەم بەرزبوونەوەی نەوت کە پێرێ نزیکی 73 دۆلار بوو هۆکارەکەی بۆ گرژیی و ئەگەری شەڕی تەواوەتی لە نێوان ئەمریکا و ئێران دەگەڕێتەوە، بە پێی شارەزایان و بازاڕەکانی وزە لە جیهاندا ئەوە لێکدراوەتەوە کە ئەمریکا لەگەڵ سەقامگیری نرخی وزە نییە وەک هەڕەشەیەکێش لەسەر چین بەکاری دەهێنێت.