هاتوچۆ دوا وادە بۆ تۆمارکردنی ماتۆڕسکیل دەستنیشان دەکات
964+
فەرمان سادق
بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی عێراق دوا وادە بۆ تۆمارکردنی ماتۆڕسکیل دەستنیشان دەکات و دەڵێت، تۆماری نەکەن رێکاری یاسایی بەرامبەرتان دەگیردرێتەبەر.
عەمیدی هاتوچۆ، زیاد قەیسی، وتەبێژی هاتوچۆی گشتی عێراق رایگەیاند، 25ـی ئەم مانگە دوا وادەیە بۆ تۆمارکردنی ماتۆڕسکیلەکان بە هەموو جۆرەکانی، دوای ئەو وادەیە رێکاری یاسایی بەرامبەریان دەگرینەبەر.
زیاد قەیسی دەشڵێت: ئێمە وەک ئۆتۆمبێل مامەڵە لەگەڵ ماتۆڕسکیلەکان دەکەین و یاسایان لەسەر جێبەجێ دەکرێت.
وتیشی: مۆڵەتی لێخوڕینی ماتۆڕسکیل، بەو کەسانە دەدرێت کە تەمەنیان لە سەرووی 16 ساڵی بەسەرەوەیە، لە دوای 25ـی مانگ، ئەگەر خاوەنەکانیان مۆڵەتیان نەبێت، ماتۆڕسکلیەکانیان تۆمار نەکردبێت، ئەوا ماتۆڕسکیلەکانیان دەستی بەسەردا دەگیردرێت و خاوەنەکانیشیان ئەگەر مۆڵەتیان نەبێت ئەوا دەدرێنە دادگا.