لە کاتى مەلەکردن
کەمێک لەمەوبەر؛ کەسێک لە رووبارى سیرواندا خنکا
964+
میلاد جەلال- گەرمیان
کەمێک لەمەوبەر، کەسێک کە دەوترێت پیاوێکە، لە رووبارى سیروان خنکا.
ئیبراهیم محەمەد، وتەبێژى بەرگرى شارستانى گەرمیان بە 964ـى وت،”کەسەکە لە کاتى مەلەکردن لە سنوورى گوندى تازەدێ لە رووبارى سیرواندا خنکاوە”.
روونیشى کردەوە کە تیمەکانیان بەرەو شوێنى رووداوەکە کەوتوونەتەڕێ و تائێستا تەرمەکەى نەدۆزراوەتەوە.
کەسەکە تەمەنى 30 ساڵە و دوو مانگە هاوسەرگیرى کردووە و دانیشتووى کەلارە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح