شاری یاری خەبات کرایەوە  

964+

شۆڕش هەرکی – هەولێر

دوای داخرانی بۆ ماوەی زیاتر لە 40رۆژ، دوێنێ هەینی شاری یاری قەزای خەبات بەڕووی هاوڵاتیانی ئەو سنوورەدا کرایەوە. هۆکاری داخستنی بەهۆی نەبوونی مەرجی سەلامەتی و وەبەرهێنان بوو.

شاری یاری خەبات لەساڵی 2015 بەفەرمی بەڕووی هاوڵاتیاندا کراوەیە، لەسەر رووبەری 118 دۆنم زەوی دروستکراوە، تاکە شاری یاری خەباتە.

فریاد عومەر، بەڕێوەبەری کارگێری شاری یارییەکە بە964ی وت “دوای تەواوکردنی رێکارەکانی مەرجی سەلامەتی و وەبەرهێنان، بەفەرمی کراوەیە”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، بەشێکيان نۆژنکردۆتەوە ،هۆلی داخراو و سەرجەم یاریەکانی تێدایە، هاوڵاتیان دەتوانن بۆنە خێزانیەکانیش لێ ئەنجامبدەن و رۆژانە دوای کاتژمێر پێنجی ئێوارە تا 12ی شەو کراوەیە.

کاتێک ئەم شاری یاریە داخرا، کوێستان محەمەد قایمقامی قەزای خەبات بە964ی وتبووى، بەهۆی نەبوونی مەرجی تەندروستی و خراپی بەشێکی یارییەکان و گلەیی و گازندەی هاوڵاتیانی سنوورەکەمان شاری یاریی خەبات دامانخست.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن