نرخەکانیان زۆر جیاوازە

تێچووی مانەوەی نەخۆش لە چاودێریی چڕی نەخۆشخانەکان چەندە؟

فەهمی نەبی

بە پێی ئەو بەدواداچوونەی 964 کردوویەتی، بۆ هەر شەوێک مانەوەی نەخۆش لە بەشی چاودێریی چڕ لە نەخۆشخانە تایبەتەکانی سێ پارێزگای هەرێم جیاوازی زۆرە، بە جۆرێک دهۆک هەرزانترین و سلێمانی گرانترینە.

لە پارێزگای دهۆک پرسیارمان لە چەند نەخۆشخانەیەک کرد بۆ مانەوەی نەخۆش لە بەشی چاودێریی چڕ، بۆ هەر شەوێک مانەوەی نەخۆش کەمترینی 150 هەزارە و زۆرترینی 400 هەزار دینارە.

لە پارێزگای هەولێر بۆ هەر شەوێک مانەوەی نەخۆش لە بەشی چاودێریی چڕی نەخۆشخانە تایبەتەکان، بەرزترینی 700 هەزار دینارە و کەمترینی 300 هەزارە.

لە پارێزگای سلێمانیشیدا پرسیارمان لە سێ نەخۆشخانەی تایبەتی ئەو پارێزگایە کردووە، نرخەکانیان جیاواز بووە، کەمترین نرخیان یەک ملیۆن و بەرزترینان ملیۆنێک و 500 هەزار دینارە.
بە گوێرەی بەدواداچوونی 964 لە پارێزگای هەڵەبجە هیچ نەخۆشخانەیەکی تایبەت نییە.