رفێنه‌رانى كچه‌كه‌ى راپه‌ڕین ده‌ستگیر كران

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی راپەڕین و لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك پێنج تۆمەتبار دەستگیركران، كە كچێكیان رفاندبوو.

ئه‌و پێنج تۆمه‌تباره‌ى ده‌ستگیركراون ته‌مه‌نیان له‌نێوان 19 تاوه‌كو 24 ساڵیدایه‌.

پۆلیسی سلێمانى بڵاویكرده‌وه‌، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك ئامادەی بنكەی پۆلیسی ڕاپەڕین بوو و سكاڵای تۆماركرد كە كچەكەی دیارنەماوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر شوێنی تۆمەتباران دۆزرایەوە و توانرا سەرجەمیان كە پێنج تۆمەتبارن دەستگیربكرێن.

بەپێی ماددەی 421 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا ده‌كرێت.

ده‌شڵێت “دوای تەواوكردنی رێكارە یاساییەكان، بە بڕیاری دادوەر كچەكە رادەستی كەسوكاری دەكرێتەوە”.