شەقامی نێوان ناحیەیێن دێرەلوک و شێلادزێ . وێنە: 964
سەیرانگای دوکەرێ بۆ گه‌شتیاران زیندوو دەکرێتەوە
964+
هەژین فەتاح –
سەیرانگای دوکەرێ زیاتر لە دوو ساڵ و نیوە رێگاکەی داخراوە، به‌ڵام بریارێك هه‌یه كه لە ساڵی نوێ‌دا بە رووی گەشتیاراندا بکرێتەوە.
دوکەرێ، شوێنێکی گەشتیارییه، له‌سنوورى ناحیەی شێلادزێى سه‌ر به قەزای ئامێدی.
پێشتر ژمارەیەکی زۆری گەشتیار لە کوردستان و خوار و ناوەڕاستی عێراق سەردانیان ده‌كرد، خه‌ڵكێكێ زۆرى ئه‌و ناوچه‌یه‌ش له‌و شوێنه بوبوونه خاوه‌ن كار. بەڵام به‌هۆى خراپی دۆخی ئه‌منى و مەترسی و بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیا رێگاكه‌ى داخرابوو.
سەربەست حسێن، سەرۆکی شارەوانی شیلادزێ بە 964ـی وت، خه‌ریكی ئه‌وه‌ن ژیانه گه‌شتیارییه‌كه بۆ ئه‌و شوێنه‌ن بگه‌ڕێننه‌وه.
وتیشی “لە قۆناغی یەکەمدا ئەو پردەی بۆ دوکەرێ مازی ده‌ڕوات و ئه‌وه‌یشیان دەڕوات بۆ باڵندا له‌گه‌ڵ کۆرنیشەكه‌ى چاكده‌كرێنه‌وه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، دوای تەواوکردنی قۆناغی یەکەم لە ساڵی نوێ‌دا کار لە بەشی دووەم ده‌کرێت كه کردنەوەی رێگای سەیرانگاكه‌یه.
باسی له‌وه‌شكردووه كه گرنگی ته‌واو بەو شوێنە ده‌ده‌نه‌وه بۆ راکێشانی گەشتیاران و هێنانی داهات بو ناوچەکە.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن