بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شار دەگۆڕدرێت

964+

پێشەوا محەمەد

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی دەگۆڕدرێت و تا دانانی بەڕێوەبەرێکی نوێ جێگرەکەی کاروباری نەخۆشخانەکە رایی دەکات.

964 لە سەرچاوەیەکی ناو نەخۆشخانەکەوە زانیاری ئەوەی دەستکەوتووە، ماوەی دوو رۆژە د.ئومێد عەلی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە دەوامی نەکردووە.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی، “تا دانانی بەڕێوەبەرێکی نوێ د.سامان حەمەخوڕشید، جێگری بەڕێوەبەر کاروبارەکانی نەخۆشخانەکە رایی دەکات”.