لە سنووری مەخمور
چەکدارانی داعش و سوپای عێراق رووبەڕووی یەک بوونەوە
964+
كاروان ساڵحی – كەركوك
لە نێوان سەرگەڕان و حەویجەچەکدارانی رێکخراوی داعش پەلاماری سوپای عێراقیان داوە كامێرایەكی حەراری سوپای عێراقیان تێكشكاندووە دوای رووبەڕووبوونەوە چەكدارەكانی داعش هەڵاتوون بەرەو چیای مامۆ.
سەرچاوەیەكی تایبەت لە سوپای عێراق بە 964ـی وت، چەكدارانی داعش تەقەیان لە خاڵێكی سەربازی فەوجی مغاویر لە نزیك چیای مامۆ”مەخمور” بەدیاری كراوی لە گوندی بەتمە كردووە كە دەكەوێتە نێوان ناحیەی سەرگەڕان و قەزای حەویجە.
ئاماژەی بەوەشکرد، دوای رووبەڕووبوونەوەی نێوان چەكدارەكان و سەربازەكانی سوپای عێراق كامێرایەكی چاودێری حەراری سوپا تێكشكێنراوە و پاشان چەكدارەكان بەرەو چیایەكە هەڵاتوون.
پێداچوونەوە: توانا نەقی