جاری دووەمە لە هەمان شوێن
ئه‌سانسۆرێك كه‌وت و دوو كه‌س بریندارن
+964
زه‌ید كۆچه‌ر – دهۆك
له دهۆك و له پرۆژه‌یه‌كی نیشته‌جێبووندا، ئه‌سانسۆرێك “مه‌سعه‌د” كه‌وتووه و دوو كه‌س برینداربوون.
ئه‌و دوو كه‌سه كرێكار بوون له پرۆژه‌كه‌دا و شایه‌دحاڵێکی رووداوەکەش به 964ی وت، دوو کرێکاره‌كه خەڵکی دهۆک لە نهۆمی پێنجەمدا كه‌وتوونه‌ته خوارەوە لە ئەسانسۆری تاوەری پرۆژه‌كه و گه‌یه‌ندراونه‌تە نەخۆشخانە و برینەکانیان سووكه.
964 پەیوەندی بە نەخۆشخانەی فریاكه‌وتنی دهۆکەوە کرد، بۆ زانینی دۆخی تەندروستی هەردوو كرێكاره‌كه، بەڵام وەڵامیان نەبوو.
ئه‌مه جاری دووه‌مه له‌و پرۆژه‌یه‌دا، كه تاوه‌رێكی 25 قاتییه، ئه‌سانسۆر ده‌كه‌وێت و پێشتر له 11.6.2023 به هه‌مان شێوه ئه‌سانسۆره‌كه كه‌وتووه و چوار كه‌س بریندار بوون.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا