هەولێر

توشبووى ئۆتیزمە؛ گەنجێکى 19 ساڵ لە شەوى رابردووەوە بێ سۆراغە

964+
وریا فەتاح

لە شەوى رابردووەوە، گەنجێکى تەمەن 19 ساڵى شارى هەولێر، لەماڵ دەرچووە و بێ سۆراغە. کەسوکارى لە رێگەى 964ـەوە داوا دەکەن هەرکەسێک بینیویەتى ئاگاداریان بکاتەوە.

گەنجەکە ناوى ئەحمەد رەمەزانە و تەمەنى 19 ساڵە، شەوى رابردوو کاتژمێر 9:00 لەماڵ دەرچووە و تائێستا هیچ سۆراغێکى نییە.

رەمەزان جەوهەر، باوکى گەنجەکە بە 964ـى وت،” کوڕەکەم لە شەوى رابردووەوە لەماڵ دەرچووە و شوێن نەماوە نەگەڕێین هیچ هەواڵێکى نییە”.

وەک ئەوەى باسى دەکات، کوڕەکەى توشبووى ئۆتیزمە و تەمەنى 19 ساڵە، یەکەمجارە لە ماڵ دەربچێت و بێ سۆراغ بێت.

روونیشى کردەوە، گوایە 4ـى بەرەبەیانى لە شەقامى 150 مەترى بیندراوە، بەڵام کاتێگ گەیشتوون بەوێ هیچیان بەدى نەکردووە.

داواش دەکات هەرکەسێک هەواڵێکى لەبارەیەوە هەیە، لە رێگەى ئەم ژمارە تەلەفونە 07512339491، ئاگاداریان بکاتەوە.

گەنجە ونبووەکەی برادۆست  لە شەڕی رووسیا و ئۆکرانیا کوژ...

گەنجە ونبووەکەی برادۆست  لە شەڕی رووسیا و ئۆکرانیا کوژراوە