"دەنگۆیە و باوەڕ مەکەن"
هۆتێل رەشید لە بەغدا بوونی هێزی ئەمریکی لە ناو هۆتێلەکەدا رەتدەکاتەوە
فەرهاد حەسەن
ئیدارەی هۆتێل تەشید لە بەغدا، سەرجەم ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە کە باس لە بوونی هێزە ئەمریکییەکان لە ناو هۆتێلەکەدا دەکەن و دەڵێت، ئەو هێزانەی دەبیندرێن تەنیا پاسەوانی نێردە دیپلۆماسییەکانن.
لە ڕوونکردنەوەیەکی فەرمیدا، ئیدارەی هۆتێلەکە چەند خاڵێکی بۆ رای گشتی خستووەتەڕوو، لەوانەش هیچ هێزێکی ئەمریکی لە ناو هۆتێلدا جێگیر نەکراوە و ئەوانەی لە ناو هۆتێلەکەش و دەوروبەریدا هەن، نێردە دیپلۆماسییەکان و باڵیۆزخانە عەرەبی و بیانییەکانن.
باسی لەوەشکردووە، ئەو وێنانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە، هێزی ئەمنیی سەر بە باڵیۆزخانەکانن و ئەرکیان پاراستنی کارمەند و بارەگاکانیانە بەپێی رێکارە نێودەوڵەتییەکان.
ئیدارەی هۆتێلەکە داوا لە هاوڵاتییان دەکات نەکەونە داوی زانیاریی نادروست و بۆ هەر هەواڵێکی پەیوەست بە دۆخی ئەمنی، تەنیا پشت بە سەرچاوە فەرمییەکان ببەستن.