له‌دهۆك سێ كرێكار له‌ ئه‌سانسۆرێك ده‌كه‌ونه‌ خواره‌وه‌

964+

زەید کۆچەر – دهۆک

لە یەکێک لە تاوەرەکانی پارێزگای دهۆک، سێ كرێكار له‌ ئه‌سانسۆرێك ده‌كه‌ونه‌ خواره‌وه‌ و بریندار ده‌بن.

بریندارەكان رەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی دهۆك كراون، تەندروستیان جێگیرە یەكێكیان تەنها قاچی شكاوە و دوانەكەی تر تەنها سەریان شكاوە.