ئابووری جیهان لە مەترسیدایە

جەنگەکەی ترەمپ هاوپەیمانانی واشنتنی نیگەرانکردووە

964+

ژووری هەواڵ

لە دوای هەڵگیرسانی جەنگی 40 رۆژی و ئاگربەستی دوو هەفتەی نێوان واشنتن و تاران و بەردەوامی گرژی و ئاڵۆزییەکان، کەلێنێکی گەورە دەکەوێتە نێوان ئەمریکا و هاوپەیمانانی، پەیوەندییە هاوپەیمانییەکان وردە وردە لە ژێر فشاری ئابووری دەگۆڕێن بۆ رەخنەی تووند.

دەنگی ناڕازی هاوپەیمانان؛ ساردبوونەوەی پەیوەندییە زێڕینەکان.

ئەو سەرکردە و دەسەڵاتدارانەی لە ساڵانی رابردوو هاوڕای بڕیارەکانی ترەمپ بوون، لە ئێستادا  دژایەتی  بڕیار و هەڵوێستەکانی دەکەن.

هەریەک لە کیەر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا و جۆرجیا مێلۆنی سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا، پەیوەندییەکانیان لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ لە ئاستێکی لاوازدایە.

ستارمەر سەبارەت بە دۆخی ئابووری وڵاتەکەی نیگەرانە، نایەوێت هاوڵاتییانی بەریتانیا باجی بڕیار و سیاسەتەکانی ئەمریکا بدەن.

سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیاش کۆتا قسەکانی ترەمپ بەرامبەر پاپا لیۆی چواردەیەم بە قبوڵنەکراو ناودەبات.

سڕبوونی ئابووری جیهان

سندووقی نێودەوڵەتی دراو (IMF) هۆشداری داوە، بە هۆی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، ئابووری جیهان لە %0.9 دابەزیوە بەراورد بە ساڵی رابردوو.

ئەمەش کاریگەری جدی لەسەر ئابووری وڵاتانی جیهان دەبێت، هەر بۆیە دەسەڵاتدرانی جیهان دەنگی ناڕازی خۆیان بەرامبەر بە بڕیارەکانی ترەمپ و سیاسەتی ئەمریکا بەرزکردووەتەوە

کورد چۆن لە جیهانی پیربوونی زلهێزەکاندا دەبێتە ژمارەی...

کورد چۆن لە جیهانی پیربوونی زلهێزەکاندا دەبێتە ژمارەیەکی کاریگەر؟