بانکێک رێنمایی دا

فرۆشتنی دۆلار بە نرخی فەڕمی بۆ حاجییان دەستپێدەکات

964+

ئەحمەد مستەفا

ئەمڕۆ چوارشەممە 15.4.2026، بانکی رەشید سەرجەم لقەکانی راسپارد کە دەست بکەن بە ئامادەکارییە لۆجستییەکان بۆ فرۆشتنی دۆلار بە حاجیان.

نووسراوی پێدانی پارەکە لە بانکی ناوەندیی عێراقەوە بۆ بانکەکان نێردراوە کە بۆ هەر حاجییەک 2000 دۆلار بە نرخی فەرمیی دابینبکەن کە بۆ هەر 100 دۆلار 132 هەزار دینارە.

بانکی رەشید، لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەم هەنگاوە وەک ئامادەکارییەکە بۆ وەرزی حەجی ئەمساڵ و ئاسانکاری بۆ حاجیان لە گەشتەکانیاندا.

بەپێی ڕێنماییە نوێیەکان، لقەکانی بانکەکە راسپێردراون کە ژمارەی فەرمانبەرانیان زیاد بکەن و ژینگەیەکی گونجاو بڕەخسێنن بۆ ئەوەی پڕۆسەی فرۆشتنی دۆلار بە حاجیان بەبێ دروستبوونی قەرەباڵغی و بە خێرایی ئەنجام بدرێت.

دوو هەزار دۆلار بە نرخی بانکی ناوەندی دەدرێتە حاجیانی ...

دوو هەزار دۆلار بە نرخی بانکی ناوەندی دەدرێتە حاجیانی هەرێم