دۆناڵد ترەمپ:

“چین رەزامەندیدا چەک بۆ ئێران نەنێرێت”

964+

شۆڕش قادری

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، چین زۆر دڵخۆشە بەوەی کە بۆ هەمیشە گەرووی هورمزیان بۆ دەکەمەوە و رەزامەندیشیان داوە چەک بۆ ئێران نەنێرن.

ترەمپ لە دوایین پۆستی خۆیدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس سۆشیال بڵاویکردووەتەوە، نووسیویەتی، “چین زۆر دڵخۆشە بەوەی کە گەرووی هورمز دەکەمەوە، من ئەو کارە بۆ ئەوان و جیهان دەکەم، ئەو دۆخە هەرگیز رووناداتەوە، ئەوان رەزامەندیان دا کە چەک بۆ ئێران نەنێرن”.

“کاتێک چەند هەفتە لەمەوبەر یەکترمان بینی، سەرۆک شی پێشوازییەکی باشی لێکردم و بەگەرمی لەباوەشی گرتم، ئێمە زۆر زیرەکانە و بەباشی پێکەوە کار دەکەین”، دۆناڵد ترەمپ وادەڵێت.

ترەمپ ئاماژە بەوەش دەکات کە لەشەڕکردندا زۆر باشن و لەهەموو کەس باشتر دەجەنگن.

هەر ئەمڕۆ ترەمپ چەند لێدوانێکی دیکەی لەسەر ئێران و گەرووی هورمز داوە و رایگەیاندووە، کە جەنگی ئێران زۆر لە کۆتایی نزیک بووەتەوە و پێشی وانییە پێویست بە درێژکردنەوەی ماوەی ئاگربەست بکات.

دۆستەکەی ترەمپ و نزیکەکەی پۆتین لە هەڵبژاردنێکی ئەورو...

دۆستەکەی ترەمپ و نزیکەکەی پۆتین لە هەڵبژاردنێکی ئەوروپا شکستی هێنا

گەمارۆدانی دەریایی و شەڕە قسەی ترەمپ و بەرپرسانی ئێران

گەمارۆدانی دەریایی و شەڕە قسەی ترەمپ و بەرپرسانی ئێران