بە 84 ملیۆن دینار ناوبازاڕی هەڵەبجە نوێ دەکرێتەوە

964+

پێشەوا محەمەد

بە گوژمەی 84 ملیۆن دینار ناوبازاڕی هەڵەبجە نۆژەن دەکرێتەوە و شارەوانی دەڵێت، رۆژی پێنجشەممە دەستپێدەکەن.

پارەکە لە داهاتی 100%ـی فرۆشتنی زەوییە روکنەکانی شارەوانیی هەڵەبجەوە دابین کراوە.

نۆژەنکردنەوەکە لە ناوبازاڕ تا فولکەی عومەری خاوەر دەگرێتەوە.

سەلام بیلال، سەرۆکی شارەوانیی هەڵەبجە بە 964ـی وت، “سەرجەم قیرەکەی نوێ دەکرێتەوە، شۆستەکان چاک دەکرێن و ئەگەر بشتوانین سەرجەم کەرپستۆنەکان بۆیاخ دەکەینەوە”.

وتیشی، “دەستپێدەکەین بەڵام نازانین نۆژەنکردنەوەکە چەند کاتی دەوێت و کەی تەواو دەبێت”.