"ئەمڕۆ جەژنە"
هەولێر؛ شاری سوڵتان موزەفەر، بەسۆزە بۆ پێغەمبەر
ئەحمەد شەمزین- هەولێر
بۆ خەڵکی هەولێر، یادی مەولود تەنیا بۆنەیەک نییە، بەڵکو جەژنێکی گەورەی رۆحانییە. ئەمڕۆ شەقامەکانی شار بە شیرینی، رەنگاوڕەنگی و جۆش و خرۆشی خەڵکەکەی، پێى وتین،”مەولود هى شارى هەولێر و سوڵتان موزەفەرە”.
لەناو ئەم قەرەباڵغییەدا، مایکى 964 پرسیارێکى سادەى لە ژمارەیەک هاوڵاتى کرد،””هەستت چییە لەم رۆژەدا؟”.
رێباز محەمەد، ئەو گەنجەی لەگەڵ بانگی بەیانیدا لە خەو هەستاوە، وتی: “شاری سوڵتان موزەفەر، بەسۆزە بۆ پێغەمبەر.”
بەرزی فەرهاد بەگزادە دەڵێت: “نەک بە رستەیەک، بە دنیایەک داڕشتنیش ئەو هەستە دەرنابڕێت، چونکە ئەمڕۆ جەژنە و دەبێت جوانترین بەرگی تێدا بپۆشین.”
خۆشەویستییە گەورەکەش لە قسەکانی نەژاد مەولوددا رەنگی دایەوە، کاتێک بەوپەڕی سۆزەوە وتی: “تەنیا ئەوە دەڵێم، بە خۆم و داک و بابمەوە، رۆحمان قوربانی فەخری کائینات بێت.”
پێداچوونەوە: وریا فەتاح