بەم حاڵ و گوزەرانەوە لە یەکەمەکانی دوزخورماتوو بوو

سیروان خورشید

چۆمان یەکێکە لەو کچە خوێندکارانەی لە قەزای دوزخورماتوو لە یەکەمەکانی پۆلی 12ـی ئامادەییە و نمرەیەکی باشی سەرەڕای خراپی گوزەرانیان هێناوە.

964 چووەتە ماڵی ئەو خوێندکارە و شوێنی سەعی کردنی و ژیانی رۆژانەی ئەو کچە پێشاندەدات،

چۆمان دەڵێت، تەنیا موچەیەکی 81 هەزاری باوکیان هەیە کە ئەویش شەهیدانەی مامیەتی وەریدەگرن و باوکی کەمئەندامە و دایکی لە ژیاندا نەماوە.

دەشڵێت، جگە لە ئیشوکاری ماڵەوە زۆربەی کاتەکانی رۆژانەی بۆ سەعیکردن تەرخانکردووە و دڵخۆشە بەو نمرەیەی کە بەدەستی هێناوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی