بۆ بوون بە رێبەری حەج 465 مامۆستای ئایینی تاقیکردنەوەیان کرد - وێنە؛ حەج و عومرەی کوردستان
31 کەس هەڵدەبژێردرێن
بۆ بوون بە رێبەری حەج 465 مامۆستای ئایینی تاقیکردنەوەیان کرد
شۆڕش قادری
ئەمڕۆ تاقیکردنەوەیەک بۆ 465 مامۆستای ئاینی ئەنجام درا بە مەبەستی دیاریکردنیان وەک رێبەری حاجیان (مورشید) بۆ وەرزی فەریزەی حەجی ساڵی 2027.
بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی پڕۆسەی تاقیکردنەوەکەی بەشێوەی وزاری و لە یەک کاتژمێری دیاریکراودا لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان بەڕێوەبردووە.
هەر پرۆسەیەکی ساڵانەی حەج 31 رێبەر لەخۆ دەگرێت، پڕۆسەکەی ئەمڕۆش لەڕێی سێ بنکەی سەرەکییەوە بەڕێوەچووە:
بنکەی هەولێر: تایبەت بە بەشداربووانی پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.
بنکەی سلێمانی: بۆ مامۆستایانی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە، و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین و گەرمیان.
بنکەی دهۆک: مامۆستایانی پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ.
سەبارەت بە مەرجەکانی بەشداربوون، چەند پێوەرێکی سەرەکی بۆ 465 داواکارەکە دیاری کراون؛
بەشداربوو پێویستە پێشنوێژ و وتارخوێن، یان تەنیا پێشنوێژ یان تەنیا وتارخوێن بێت.
بەشداربوو لەسەر میلاکی فەرمیی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی بێت.
تەمەنی بەشداربوو لە نێوان 30 بۆ 60 ساڵدا بێت.