شانە هەنگەکانی کچێکی دهۆکی بەتەواوی سووتان

964+

هێڤی دێوالی – دهۆک

چەند کەسێکی نەناسراو شانە هەنگەکانی کچێکی دهۆکی دەسوتێنن و هیچی بۆ دەرناچێت.

تیمەکانی ئاگر کوژێنەوە ئاگرەکە کوژێنرایەوە، بەڵام ئەو 15 سندوقە هەنگەی هەیبوو سوتان و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.

ئەڤین سەلیم خاوەنی شانە هەنگە بۆ 964 وتی، “چەند کەسێکی نەناسراو ئاگریان لە شانە هەنگەکانم بەردەوامە و پۆلیس لێکۆڵینەوەی دەستپێکردووە”.

ئەڤین دەڵێت، زیانە مادیەکان نەخەمڵێنراون، ئەوە چەند جارێکە هێرش دەکرێتە سەر شانە هەنگەکانم، سکاڵا تۆمار دەکەم”.

چەند ساڵێکە ئەڤین خەریکی بەخێوکردنی هەنگە، زیاتر لە 15 سندوق شانە هەنگی هەبوو، ئەو بەرهەمەکانی بەشێوەی ئۆنلاین دەفرۆشت. بەڵام بەهۆی سووتانی شانەی هەنگەوە ئەمساڵ ناتوانیت هەنگوین بفرۆشێت.

پێداچوونەوە:فەهمی نەبی