چەندین ئۆتۆمبێلی داغان کردووە
شۆفێری بارهەڵگرەکە گیانی لەدەستداوە
964+
کاردۆست حسێن – هەولێر
لە رووداوەکەی سەر رێگای کەسنەزان بە دیاری کراوی بەرامبەر ماجدی لاند جارێ تائێستا زانیاری ئەوە هەیە کە شۆفێری ئەو بارهەڵگرەی کە خۆی کێشا بە چەندین ئۆتۆمبێلدا گیانی لەدەستداوە.
تا ئێشتا ئەوەی زانیارییە چەند کەسێکیش بریندار بوون و بارهەڵگرەکە چەندین ئۆتۆمبێلیشی بە خۆیەوە داغان کردووە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی