مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی زانكۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان ئاماده‌نین بچنه كفری
+964
میلاد جه‌لال – كه‌لار
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 13.8.2023 ژماره‌یه‌كی زۆر له مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی گەرمیان له به‌رده‌م زانكۆكه‌یان گردبوونه‌وه و رایانگه‌یاند، ناڕازین له‌وه‌ی زانكۆكه‌یان بگوازرێته‌وه كفری.
یه‌كێك له فه‌رمانبه‌رانی به‌شداربووی گردبوونه‌وه‌كه به 964ی وت، ماقول نییه 150 مامۆستا و فه‌رمانبه‌ر له كه‌لاره‌وه بچنه كفری، له كاتێكدا 12 كه‌سی خه‌ڵكی كفری، كه له زانكۆكه‌یان فه‌رمانبه‌ر و مامۆستان، ماڵه‌كانیان هێناوه‌ته كه‌لار.
له به‌رامبه‌ردا سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی گەرمیان به 964ی راگه‌یاندووه، هێشتا هیچ نووسراوێكی فه‌رمیان بۆ گواستنه‌وه‌ی زانكۆكه به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، ئه‌وان بڕیاری سه‌رووی خۆیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر بێتوو به نووسراو ئاگاداریان بكه‌نه‌وه.
داڕشتنەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا