هەولێر
دەنگی درۆن و بەرپەرچدانەوەی سیستمی بەرگریی دێت
+964
ئەرسەلان عەبدوڵا
کەمێک پێش ئێستا دەنگی درۆن لە ئاسمانی هەولێر و بە دیاریکراوی لە دەوروبەری فڕۆکەخانەی هەولێر هات، هاوکات بە روونی دەنگی بەرپەرچدانەوەی سیستمی بەرگریی هێزەکانی هاوپەیمانانیش هات، کە رووبەڕووی هێرشەکە بووەوە.
لە رۆژانی رابردوودا هێرشەکانی سەر شاری هەولێر، کە زیاتر لە لایەن گرووپەکانی مقاوەمەی سەر بە ئێرانن، زیاتر بە شەو ئەنجامدراون، بەڵام ئەمڕۆ بەو بەیانییە هێرش کراوەتەسەر هەولێر.
پەیامنێری 964 زانياریی ئەوەی گەیاند، تا ئێستا حەوت جار دەنگی بەهێزی هاوشێوەی تەقینەوە لە ئاسمانی هەولێر بیستراوە.