لەماوەی دوو رۆژدا
دووەمجارە کەمپی کەپەرتوو دەسوتێت
964+
زەید کۆچەر – دهۆک
لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا ئەوە دووەمجارە ئاگر لە کەمپی کەپەرتووی قەزای سێمێل دەکەوێتەوە، لەو کەمپە ئاوارەکانی شەنگال نیشتەجێن.
ئەمڕۆ دیسان بەهۆی شۆرتی کارەباوە ئاگر لە کەمپەکە کەوتەوە و پێنج خیوەتی ئاوارەکان سووتان و ماڵەکان هیچ شتێکیان بۆ دەرنەچوو.
باسم قاسم شنگالی، دانیشتووی کەمپەکەیە و بە 964ی وت، ئەمرۆ بەهۆی شۆرتی کارەباوە دووبارە ئاگر بەر کەمپەکە کەوتووە و پێنج ماڵی کەمپەکە هیچیان بۆ دەرنەچووە، بەڵام زیانی گیانی نەبووە”.
ئەو شایەتحاڵە ئەوەشی وت، ژمارەیەک باڵندە هێلانەیان لە دەووروبەری ئەو ناوە دروست کردبوو، بەشێکیان سووتاون و هەندێکیان رزگار کراون.
رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی ئەمڕۆ لەکاتێکدایە لە 10.8.2023 ئاگر لە کەمپی کەپەرتوو کەوتەوە و زیانێکی مادی زۆری دروستکرد.
پێداچوونەوە: فەهمی نەبی