هیچ ناسنامەیەکیان پێ نییە

دوو تەرم لە پزیشکى دادین؛ شەوى رابردوو بە ماتۆڕێک تووشى رووداوى هاتوچۆ بوون

ئەحمەد شەمزین

تەرمى دوو گەنج کە شەوى رابردوو لە رووداوێکى هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە، لە پزیشکى دادین و بەهۆى ئەوەى هیچ ناسنامەیەکیان پێ نەبووە، نازانرێت کێن و کەسوکاریشیان نەچوون بۆ وەرگرتنەوەى تەرمەکان.

شەوى رابردوو، لە شەقامى 100 مەترى هەولێر و لە نزیک پارکى پێشمەرگە، دوو گەنج کە لێخوڕ و سەرنشینى ماتۆڕسکیلێک بوونن تووشى رووداوێکى هاتوچۆ بوون و خۆیان بە شۆستە و ستوونێکى کارەباى سەرشەقامەکەدا کێشاوە و بەر لەوەى بگەیەنرێنە نەخۆشخانەن بەهۆى سەختى برینەکانیان گیانیان لەدەستداوە.

پەیامنێرى 964 قسەى لەگەڵ سەرچاوەیەکى بەرپرسى پزیشکى دادى هەولێر کردووە، پشتڕاستى کردووەتەوە کە تەرمەکان هى دوو گەنجن کە تەمەنیان لە نێوان 18 بۆ 25 ساڵیدایە.

ئەو سەرچاوەیە بە ئەحمەد شەمزینى وتووە،”بەهۆى ئەوەى هیچ ناسنامەیەکیان پێ نییە، نازانرێت کێن تا پەیوەندى بە کەسوکاریانەوە بکەین و کەسیش نەهاتووە بۆ وەرگرتنەوەیان و سۆراغ کردنیان”.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح