ناسری رەزازی: باش نیم، بەڵام وازناهێنم

+964

ژووری هەواڵ

هونەرمەندی بەناوبانگی کورد ناسری رەزازی دەڵێت خەڵک بە هەڵە تێگەیشتوون، من واز ناهێنم لە گۆرانیوتن.

پەیامنێری 964 لە سلێمانی چووە بەردەم ناسری رەزازی و لێی پرسی تەندروستیت چۆنە، رەزازی وتی، ”زۆر باش نیم بەداخەوە سەرەگێژەم هەیە، پێم وابێت پەیوەندی بە فشاری خوێنەوە هەیە، حەبەکانیان بۆ گۆڕیوم و تۆزێ باشتر بووم”.

ئەم ماوەیە قسەی ئەوە بڵاوبووەوە کە ناسری رەزازی بەنیازە واز لە گۆرانی بهێنێت، بەڵام رەزازی دەڵێت ئەم قسەیە راست نییە و خەڵک بە هەڵە لێی تێگەیشتوون.

ناسری رەزازی بە 964ی وت ”بەداخەوە ئەمە کێشەیەکی گەورەی بۆ من ناوەتەوە لەناو هەوادارانم و گوێگرانم، دەبوو باشتر شیمبکردایەوە، من وتومە واز لەسەر شانۆ دێنم، بەڵام واز لە گۆرانیوتن ناهێنم”.