بەڕێوەبەرایەتی ڤێرتەرنەری بەردەڕەش. وێنە:964
پەکیان دەکەوێت
بەڕادە تاقانەکەی ڤێتێرنەری بەردەڕەش فرۆشرا
964+
زەید کۆچەر – دهۆک
ئەو تاقانە بەڕادەی ڤێتێرنەری بەردەڕەش دەرمانی تێدا هەڵدەگرت فرۆشراوە و بەڕێوەبەرایەتییەکەش دەڵێت، ئاگاداری فرۆشتنی نین.
چیرۆکی فرۆشتنەکەی هی سێ ساڵ پێش ئێستایە. ئەوکاتە لە مەزادێکدا فرۆشراوە، بەڵام خاوەنەکەی ئێستا چووە و داوای بەڕادەکەی دەکاتەوە.
محەمەد مەجید بەرزنجی، بەڕێوەبەری بنکەی ڤێتێرنەری بەردەڕەش بە 964ـی وت، “کە فرۆشرا ئێمە ئاگادار نەبووین، ئێستاش داوامان کردووە یەکێکی دیکەمان بۆ دابین بکەن”.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڤێتێرنەری پارێزگای دهۆک ئاگاداری بابەتەکەن و دەڵێن، ئەگەر لە بەردەڕەشەوە داوای بەڕادی نوێ بکەن بۆیان دابین دەکەن.
“ئەگەر خۆشمان نەمانتوانی بەڕادەکەیان بۆ دابین بکەین، ئەوا داوا بەڕێوەبەرایەتی گشتی سامان ئاژەڵ دەکەین بۆیان دابین بکەن”، ئەوە قسەی مهڤان ئەحمەد مەحمود، بەڕێوەبەری گشتی ڤێتێرنەری دهۆکە بۆ 964.
پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد