دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا - وێنە؛ ئەرشیف
"سبەی لە دەوحە دەکرێ"
ترەمپ: ئێران داوای کۆبوونەوەی کردووە
شۆڕش قادری
ترەمپ پشتڕاستیکردەوە کە سبەی لە دەوحەی پایتەختی قەتەر کۆبوونەوەی نێوان ئێران و ئەمریکا بەڕێوەدەچێت.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس سۆشیال نووسیویەتی، “ئێران داوای کۆبوونەوەیەکی کردووە، سبەی لە دەوحە ئەنجام دەدرێت”.
چەند رۆژێک بوو شەڕە دەنوکی ئێران و ئەمریکا دەستی پێکردبووەوە و ناوبەناو لە گەرووی هورمز و دەورووبەری هێرشیان دەکردە سەر بەرژوەندییەکانی یەکتر، هەردوولاش یەکتریان بە پێشێلکردنی ئاگربەست و بەڵێنەکانیان تۆمەتبار دەکرد.
بەیانی ئەمڕۆ زوو، ماڵپەری ئەکسیۆس بڵاویکردەوە کە بەرپرسانی ئێران و ئەمریکا رێککەوتوون هێرشەکانیان بۆ سەر یەکتر رابگرن و بەنیازن، سبەی سێشەممە لە دەوحەی پایتەختی قەتەر سەبارەت بە ناکۆکییەکان لەسەر گەرووی هورمز گفتوگۆ بکەن.