هەنگوینی کوردستان یەکەمی ئاسیایە
964+
فەرمان سادق
دوای مۆندیالی هەنگ لە فەرەنسا، ئەمجارەیان هەنگوینی کوردستان لەسەر ئاستی وڵاتانی ئاسیا پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.
شازدەهەمین کۆنگرەی نێودەوڵەتی هەنگەوانانی ئاسیا، شەوی رابردوو لە عەرەبستانی سعوودیە کۆتایی هات و باشترین هەنگوینی ساڵ دەستنیشانکرا.
فەرهەنگ حسێن بەکر، هەنگەوانێکی شاری هەولێرە کە بەشداری لە کۆنگرەکە کردووە، هەنگوینەکەی پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە.
ئەو دەستکەوتە لە کاتێکدایە ساڵی 2009، بۆ یەکەم جار هەنگوینی کوردستان لە پاریسی فەرەنسا چووە نێو پێشبرکێی باشترین هەنگوینی وڵاتان و پلەی یەکەمی بەدەست هێنا.
رێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ساڵی 2017ـدا رۆژی 20.5ـی هەموو ساڵێکی وەک رۆژی جیهانیی هەنگەوانی راگەیاند، تا سەرنجی زیاتر بەلای هەنگ و هەنگەوانەکاندا رابکێشن.
بە قسەی ئه‌حمه‌د پشده‌رى، سه‌رۆكى رێكخراوى هه‌نگه‌وانانى كوردستان، له هه‌رێمی كوردستاندا 20 هه‌زار هه‌نگه‌وان هه‌ن، به‌ڵام ئه‌و ژماره‌یه هه‌موویان كاری هه‌نگه‌وانیان نه‌كردووه‌ته پیشه، به‌ڵكو نزیكه‌ى دوو هه‌زار كه‌س به كرده‌وه ئه‌و كاره ده‌كه‌ن و به‌رهه‌میشیان هه‌یه، كه ساڵانه زیاتر له 500 تۆن به‌رهه‌مى هه‌نگمان هه‌یه.