خێرایی شەقامی تاسڵوجە زیاد کرا

+964
دیلان محەمەد جەزا

دوای کردنەوەی شەقامی بەردەم باخی بەختیاری، ئەندازەی هاتوچۆی سلێمانی خێرایی شەقامەکەی کرد بە 80 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.
ئەندازیار ھەرێم ئیسماعیل، بەڕێوەبەری ئەندازەی ھاتوچۆی سلێمانی بە 964 وت، بە هۆی نەمانی ئەو تاسەیەی سایدی بەرامبەر باخی بەختیاری و لابردنی یوتێرنەکە، بڕیاردرا بە بەرزکردنەوەی خێرایی شەقامەکە.
لەمەودوا لە تاسڵوجەوە تا بەردەم بینای پارێزگای سلێمانی بە خێرایی 80 کم/کاتژمێرێک، شۆفێر دەتوانێت لێبخوڕێت.
پێشتر کاتێک لە سلێمانییەوە دەچویت بۆ تاسڵوجە، تا لە بازاڕی گەڕەکی راپەڕین دەردەچویت، 60 کم/کاتژمێرێک بوو، ئێستا سەرجەمی گۆڕاوە بۆ 80کم/کاتژمێرێک.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا