دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا
تر‌و سۆشیال
دۆناڵد ترەمپ: پارەی زۆر بەدەست دێت
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
سه‌رۆكی ئه‌مریكا له دوای راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران، ئه‌مڕۆ پۆستێكی نوێی له تر‌و سۆشیال بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت، ئێران ده‌توانێت ئاوه‌دانكردنه‌وه ده‌ستپێبكات و ئه‌وانیش به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هاوكار ده‌بن.
رۆژێکی گەورە بۆ ئاشتی جیهانی! ئێران دەیویست ئەوە رووبدات، ئەوانیش بێزار بوون لە شەڕ، بە هەمان شێوە هەموو کەسێکی دیكەش.
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هاوکاری دەکات لە کەمكردنەوەی قەرەباڵغی هاتوچۆ لە گەرووی هورمز.
کاری ئەرێنی زۆر دەبێت! پارەی زۆر بەدەست دێت، ئێران دەتوانێت پرۆسەی ئاوەدانکردنەوە دەستپێبکات، ئێمە بە هەموو جۆرە پێداویستییەک هاوكار دەبین، لە ئامادەكاری تەواویشدا دەبین، بۆ ئەوەی دڵنیا بین هەموو شتێک بە باشی دەڕوات. من لەوە دڵنیام، هەروەک چۆن لە ئەمریکا ئەزموونی دەکەین، ئەمە دەتوانێت سەردەمی زێڕینی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بێت.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 8.4.2026 سەرۆكی ئەمریكا لە پۆستێكی هه‌ر تر‌و سۆشیال موژدەی راگرتنی شەڕی لەگەڵ ئێران راگەیاند و ئاماژەی بە رێككەوتنێكی 10 خاڵی كرد.