نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی
ره‌نگه هێشتا دابه‌زێت
نرخی نه‌وت روو له دابه‌زینه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی گه‌رووی هورمز و هه‌واڵی گه‌رموگوڕی ئه‌گه‌ری رێككه‌وتنی نێوان ئه‌مریكا و ئێران، نرخی نه‌وت به ئاستێكی به‌رچاو دابه‌زی و پێده‌چێت هێشتا دابه‌زێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 18.4.2026 نرخی نەوتی برێنتی ئه‌مریكا بە رێژەی 9٪ دابەزی و نرخی یه‌ك بەرمیل بە 90.30 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی سووكی تێكساس به رێژه‌ی 12% دابه‌زی و به 83.85 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت گفتوگۆیه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی نێوان ئه‌مریكا و ئێران، گۆڕانكاری زیاتر له نرخی نه‌وت دروست بكات، به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر هه‌نگاوه‌كان به‌ره‌و رێككه‌وتن و گه‌یشتن به ئه‌نجامێكی باش بێت.
دوێنێ ئێران گه‌رووی هورمزی به‌ڕووی كه‌شتییه بازرگانییه‌كان كرده‌وه و ئه‌مه‌ش گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره‌ی له بارودۆخی ناوچه‌كه دروست كرد.