"گەمارۆی دەریایی بەردەوام بێت هورمز ناکرێتەوە"

قالیباف قسەکانی ترەمپ بەدرۆ دەخاتەوە؛ “هەر حەوتیان درۆن”

964+

شۆڕش قادری

سەرۆکی شاندی دانوستانکاری ئێران قسەکانی ترەمپ بەدرۆ دەخاتەوە و دەڵێت، “بەم درۆیانە سەرکەوتوو نابن”.

محەمەد باقر قالیباف سەرۆکی شاندی دانوستانکاری ئێران لە ئیسلام ئاباد و سەرۆکی پەرلەمانی ئەو وڵاتە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پۆستێکی کردووە و دەڵێت، “سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە کاتژمێرێکدا حەوت بانگەشەی بڵاوکردەوە کە هەر حەوتیان درۆن، بەم درۆیانەش لە شەڕدا سەرکەوتوو نابن و بەدڵنیاییەوە لە دانوستانیشدا ناگەنە هیچ ئامانجێک”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر گەمارۆدانی دەریایی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بەردەوام دەبێت، گەرووی هورمز ناکرێتەوە.

ئەم قسانەی قالیباف دوای ئەوە دێت کە لە دوێنێوە دۆناڵد ترەمپ چەند لێدوانێکی لەسەر پرسی ئێران داوە، جارێک وتی، رێککەوتن لەگەڵ ئێران زۆر نزیکە و هیچ خاڵێک نەماوە کە جێگەی ناکۆکی بێت، جارێکیش دەڵێت، “تا چوارشەممە رێککەوتن نەکرێت بۆردومان دەستپێدەکاتەوە و یۆرانیۆمەکەی ئێرانمان دەوێت”.

هەر دوێنێش عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، بەهۆی ئاگربەستی لوبنان و راگرتنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئەو وڵاتە، بڕیاریانداوە گەرووی هورمز بکەنەوە.

قالیباف: ئەمریکا 3 خاڵی

قالیباف: ئەمریکا 3 خاڵی "چوارچێوەی رێککەوتنەکە"ی پێشێل کرد

ئێران گەرووی هورمزی کردەوە

ئێران گەرووی هورمزی کردەوە