ئێران یۆرانیۆمەکەی بەدەستەوە نادات
وهزارهتی دهرهوهی ئێران:
“یۆرانیۆمه پیتێندراوهكه به هیچ جۆرێک ناچێته دهرهوهی وڵات”
964+
ئهرسهلان عهبدوڵا
وەزارەتی دەرەوەی ئێران رەتیکردەوە وڵاتهكهی رەزامەندی دەربڕیبێت لەسەر گواستنەوەی کۆگاکانی یۆرانیۆمی پیتێنراوی بۆ دهرهوه.
تەلەفزیۆنی فهرمیی ئێران لە زاری ئیسماعیل بهقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانەوە بڵاویكردهوه، یۆرانیۆمی پیتێنراو “نوێنەرایەتی بەهایەکی سەروەریی هەستیار بۆ ئێران دەکات، لە هیچ بارودۆخێکدا ناگوازرێتەوە بۆ دەرەوەی وڵات”.
بهقائی دهڵێت: تاران بەرنامە ئەتۆمییەکەی بە بەشێک لە سەروەریی نیشتمانی خۆی دەزانێت و هەر پێشنیارێک سەبارەت بە گواستنەوەی کەرەستەی پیتێندراو بۆ دەرەوەی وڵات، “بە شێوەیەکی تهواو رەتدەکرێتەوە”.
ئاماژەی بەوەش دا بژارەی گواستنەوەی یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران بۆ دەرەوەی وڵات “بەتەواوی قبوڵکراو نییە”، بە ئاماژەدان بەو پێشنیارانەی کە لە چوارچێوەی دانوستانەکانی پەیوەست بە پرسی ئەتۆمیدا خراوەتەڕوو.
پێشتر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاندبوو، واشنتۆن هاوکاری لەگەڵ ئێران دەکات بۆ گواستنەوەی یۆرانیۆمی پیتێندراوی بۆ ئەمریکا.
ترهمپ روونیشی کردەوە، گواستنەوەی ماددە ئەتۆمییەکان وردە وردە بە کەڵکوەرگرتن لە کەلوپهلی قورس ئەنجام دەدرێن و ئاماژەی بەوەدا، ئەم پرۆسەیە بەشێکە لە رێکخستنەکان کە ئامانج لێی چارەسەرکردنی کێشەی ئەتۆمیی ئێرانە.