23 حوجرەن

رێنمایی دەدرێتە حوجرەکانی سلێمانی

964+

پێشەوا محەمەد

ئەوقافی سلێمانی سێ رێنمایی دەداتە حوجرەکان و دەڵێت دەبێت جێبەجێ بکرێن.

مەرجەکان بریتین لەوەی لەمەودوا دەبێت گواستنەوەی فەقێیەک لە حوجرەیەکەوە بۆ یەکێکی دیکە بە نووسراو و ئاگاداری ئەوقاف بێت. پێویستە حوجرەکان پاک و خاوێن رابگیرێن و رێکپۆشی و سیمای کۆنی فەقێیایەتی بۆ فەقێکانی ئێستا بگەڕێندرێتەوە.

لەناو شاری سلێمانی 23 حوجرە بوونیان هەیە و لەسەر ئاستی پارێزگاکەش 500 فەقێ هەن.

هاوژین رەوف، بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی بە 964ـی وت، “وەزارەتی ئەوقاف گرنگییەکی زۆر بە حوجرەکان دەدات بۆ پەروەردەکردنی گەنجانێکی میانڕەو تا خزمەت بە دین و نەتەوە بکەن”.