نرخی نەوت رووی لە دابەزین کردەوە
85 دۆلار
سەرەتاى هەفتەى بازاڕى نەوتە؛ نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزییەوە
وریا فەتاح
ئەمڕۆ دووشەممە، لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی جیهان و دەستپێکی هەفتەی نوێی مامەڵەکردن بە وزە، نرخی نەوت دابەزینی بەرچاوی بەخۆوە بینی و بۆ دەورووبەرى 85 دۆلار پاشەکشێى کرد.
بەپێی دوایین ئامارەکانی بازاڕی نەوت بۆ ئەمڕۆ، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بۆ 85 دۆلار و 53 سەنت دابەزی. هاوکات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی سووکی تەکساسیش پاشەکشەی کرد و گەیشتە 82 دۆلار و 14 سەنت.
ئەم دابەزینەی ئەمڕۆ لە کاتێکدایە کە لە کۆتایی هەفتەی رابردوودا (رۆژی شەممە 15ی ئابی 2026)، بازاڕی نەوت بەرزبوونەوەیەکی خێرای بەخۆوە بینی، بە جۆرێک نرخی نەوتی برێنت گەیشتبووە 88 دۆلار و 52 سەنت و نەوتی تەکساسیش بە 82 دۆلار و 40 سەنت مامەڵەی پێوەکرابوو.
دوودڵییە ئەمنییەکانى ناوچەکە بە تایبەتیش گەرووى هورمز، هۆکارێکى سەرەکى بەرزبوونەوەو دابەزینى نرخى نەوتن.