لە کەرکوک خێمە هەڵدرا و سیروانیش تا ئێستا سەلامەتە

+964

ژووری هەواڵ

– دوای دوو مانگ لە دواکەوتنی موچەکانیان، ئەمڕۆ سێشەممە ئەوانەی خاوەن پێداویستی تایبەتن 100 هەزار دیناری موچەکەیان وەرگرت.

– سەرباری زۆربونی حاڵەتەکانی خنکان لە هەرێمی کوردستان، کەچی لە حەوت مانگی ئەمساڵدا هیچ حاڵەتێکی خنکان لە رووباری سیروان تۆمار نەکراوە.

– پێش ماوەیەک لە شەتلگەیەکی سلێمانی دار زەیتوونێک فرۆشراوە بە 35 هەزار دۆلار، دوو رۆژ لەمەوبەریش شەتڵگەکە دار زەیتوونێکی تری بۆ هاتووە کە سێ تۆن قورسە و تەمەنی دووسەد ساڵە، نرخەکەشی دەگاتە بیست هەزار دۆلار.

– رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە بڵاوبوونەوەی پەتایەکی مەترسیدار دەترسێت، پەتاکە تا ئێستا ناوی نییە و هێمای (X)ی بۆ هەڵبژێردراوە.

– پیشەوارانی گەراجی سلێمانی لە کەرکوک مانیان گرتووە و خێمەیان هەڵداوە و نارازین لە دەرکردنیان و گواستنەوەیان بۆ ناوچەی پیشەسازی نوێ لە دەرەوەی شار، ئەوان دەڵێن تاپۆمان هەیە مەعقول نییە ئیستا دەریانکەن و جارێکی تر بڕۆن و ببنەوە بە کرێچی.